خوێندراوەتەوە: (60)

دیاری فەرەیدون کەریم

بێگومان هەر یەکێک لە ئێمەی پیاوان ئەگەر لاماندابێت بۆ wcی مزگەوتەکانی کوردستان چاومان بە نوسینی سەر دیوار و دەرگای سەرئاوەکان کەوتوە.

دێڕی سەیر و سەمەرە و دەستەواژەی سیاسی و ڕەخنەی توند و هەندێ جار تا ئاستی جوێن نوسین دەنوسرێن لەسەر دەرگا و دیواری سەرئاوەکان.

ئەمە بابەتێکی پێکەنیناوی نیە ، بەڵکو بابەت و دیاردەیەکە کە ناکرێ هەڵویستەی لەسەر نەکرێت، ناکرێ بیری لێ نەکەینەوە ناکرێ قسەی لەسەر نەکەین.

ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە کوردستان و عێراق ڕێک وەک زیندانێکی گەورەیە بۆ گەنجان و ئازادیخوازان و مرۆڤە داخ لەدڵەکان لەبەرانبەر سیستم و دەسەڵات و میلیشیاکاندا.

ڕێک زیندانی ئەبو غرێب و ئاکرێ و سوسێ  و ئەمنەسورەکەی جارانە کە زیندانیەکان لەسەر دیوار و دەرگاکان سەدان دێڕیان دەنوسی و لەدوای لەسێدارەدان و کوشتنیان نوسینەکانیان لێ بەجێدەما.

ئەو نوسینانەی سەر دیوار و دەرگای زیندانەکان هەمان ئەو نوسینانەن ئێستا لەسەر دیوار و دەرگای سەرئاوەکان دەنوسرێت، بەڵام زیندانەکان جیاوازن ئەوانەی ئێستا لەنێو زیندانێکی زۆر گەورەدان کە قەبارەکەی عێراق و کوردستانە ، زیندانیەکانی پێشوو قەبارەی زیندانەکەیان ئەمنەسورەکە و ابوغرێب و سوسێ و ئاکرێیە.

بەڕاستی هەڵگرتنی قەڵەم و جافێک و چون بۆ سەرئاوەکان بۆ نوسین لەسەر دەرگا و دیوارێک  هەروا شێتانە و نیشانەی بێ ئیشی نیە ، بەڵکو نیشانەی ئەو ستەم و زوڵمەیە کە دەسەڵاتی حیزب و میلیشیا ئەنجامی دەدات و بوە بە داخ و ئازارێکی قوڵ لە هەناوی گەنجان و خەڵکی داخ لەدڵدا.

ئەمەوێ ئەوە بڵێم کە ئێمەی گەنجانی تاراوگە باشترین چانسمان لەژیاندا هەیە چونکە لە مەملەکەت و وڵاتانێکداین کەشێکی ئازادی تێدا فەراهەمە تا نوسینی سەرئاوەکان بخەینە سەر پۆستەرەکان و لە سوشیال میدیا و تەواوی شوێنەکانی تردا بڵاوی کەینەوە کە دەیکەین.

ئەوە باشترین دەرفەتە کە ئێمە هەمانە تیایدا ئازادانە دەنگ بەڕوی زوڵم و ستەمدابەرز دەکەینەوە.

کەواتە ئەم دەرفەتە هێندە کاریگەرە تا ڕادەی گۆڕین و ئاڕاستەکردنی دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستان و عێراق دەتوانین کار بکەین و ڕیشەی ستەم وشک بکەین و داری ئازادی بچێنین و  مەملەکەتێکی ئازاد و دیموکرات بئافرێنین بۆ گەلی ستەمدیدەمان.
چالاکوان و ئەندامی ڕێکخراوی داکۆک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 1,916 📊 Click Here