خوێندراوەتەوە: (7.7K)

یەحیا تاهیر محمد

کوردستان خۆی چەندێکە تا کردتان بە دوو زۆن و لەت و کوتتان کرد.

یەکێتی و پارتی هەر لەشاخ بون کوردستایان ڕەنگ کرد بەڕەنگی خۆیان پارتی زەردی کرد و یەکێتی سەوزی کرد، کە هاتنە ناو شار لەجیاتی ئەوەی بیر لە حوکمێکی مەدەنی و دیموکراتی بکەنەوە بۆ میلەتێکی ماندوی شەڕ ، شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران ، میلەتی ماندوی دەستی حکومەتی فاشستی بەعسی عەرەبی ، میلەتی ماندوی دەستی ئەنفال چیەکان و جلادەکانی بەعس ،میلەتی دوای کیمیاباران کردن، میلەتی برسی و ئاوارەی ئێران و تورکیا.

بەڵام بەسەر ئەم هەمو نەهامەتیاندا، یەکێتی و پارتی شەڕی ناوخۆیان لەشاخەوە هێنایە ناوشار و شەڕی خوێناویان لەناو میلەتەکەدا بەرپا کرد.

تا ئەو ئاستەی کە ٣٦ هەزار گەنجیان لەنێوان خۆیاندا دا بەکوشت .

بەوەوە نەوەستان پاش شەڕی ناوخۆ کوردستانیان دابەش کرد بەسەر خۆیاندا زۆنی زەرد بۆ پارتی و زۆنی سەوز بۆ یەکێتی ، دیسان بەم دابەش کردنەوەشەوە نەوەستان کلتورێکی قێزەونی سیاسی و کۆمەڵایەتیان لەناو هاوڵاتیان و شارەکاندا دروست کرد کە شارچێتی بوو.

بەڕاستی هەموو تاکێکی هۆشیا بەرپرسە لە هەوڵدان بۆ ناساندنی یەکێتی و پارتی و ئەو کلتورە ساسیەی هەیانە لە  ڕابردو و ئێستا و داهاتۆ دا بۆ نەوەکانمان کە فێر بین جارێکی تر نەوەکانمان و گەنجان نەچنە ژێر ڕکێفی سیاسەتە قێزەونەکانیان.

بەدەر لەوەی کە ئێمە وەک چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لەتاراوگە بەتایبەت بەریتانیا لە تێکۆشانی بەردەوامدا بین تا ئەو دەسەڵاتە بگۆڕێت و کلتورێکی نوێی سیاسی هاوچەرخ و دادپەروەر بەڕوی هاوڵاتیانماندا بئافرێنین و نەمامی سەربەستی و ئازادی لە دڵی یەک بەیەکی ڕۆڵەکانماندا بڕوێنین.

ئەم دەنگە دەنگی من و تەواوی مرۆڤە ئازادیخوازەکان و گەنجە ڕاونراوەکانی تاراوگەیە.

چالاکوانی سیاسی و ئەندامی ڕێکخراوی داکۆک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 2,150 📊 Click Here