خوێندراوەتەوە: (9.9K)

شوان عبدالرحمن حارس

لە فەرهەنگی حوکمڕانیی فەرمیی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی لە گوتاری ڕۆژانەی کابینەکەی مەسرور بارزانیدا، بۆ تەواوی گرفت و داڕمانەکان هۆکار و تاوانباری ئامادەکراو لە ڕەفەکاندا هەن؛ کاتێک مووچە دوا دەکەوێت یان دەبڕدرێت، بڕیارەکانی بەغدا تاوانبار دەکرێن، کاتێک خزمەتگوزارییەکان تەواو پەکدەکەون، بودجە و کەمبوونەوەی داهات دەکرێنە پەردەپۆش، کاتێک توڕەیی جەماوەر دەتەقێتەوە، دەستی ئۆپۆزسیۆن یان «ئەجێندای دەرەکی» دەهێنرێتە گۆڕێ، و کاتێکیش تەواوی سیستمی ئابووری دەلەرزێت، ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان دەکرێنە دوا پەناگە. ئەم راکردنە بەردەوامە لە ڕاستییەکان کۆمەڵگەی گەیاندووەتە بەردەم پرسیارێکی جەوهەری و قورس کە ڕاستەوخۆ دەست بۆ برینی جەوهەری دەبات: لە چ ساتێکدا سەرکردایەتی بێپەردە بەرپرسیارێتیی فەشەل و بێکارەییەکانی خۆی لە ئیدارەدانی وڵاتدا دەگرێتە ئەستۆ؟ کاتێک دەسەڵاتدارێک بۆ دەیان ساڵ تەنها کارامە بێت لە دەستنیشانکردنی تاوانبار لە دەرەوەی خۆی و خۆی لە هەموو لێپرسینەوەیەک بێبەری بکات، نیشانەی ئەوەیە کە چەمکی «سەرکردایەتیکردن» لە دەسەڵاتدارییەوە گۆڕدراوە بۆ «مەزڵومییەتی سیاسی».

سەرکردەی ڕاستەقینە لە کاتی ئارامیدا ئیدعای دەستکەوت نا his چونکە تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی حوکمڕانی لە کاتی قەیراندایە؛ بەڵام لە کوردستانی ئەمڕۆدا، بەرپرسان تەنها لە کاتی دابەشکردنی دەستکەوتەکاندا ئامادەییان هەیە و لە کاتی وەڵامدانەوە بۆ داڕمانی ژێرخانی وڵات لە چاو ون دەبن. کۆتایی ئەم نەریتی شانیپادانی بەرپڕسیارێتییە، ڕاستییەکی بەئازارمان بیردەخاتەوە: مەملەکەتێک کە سەرکردەکانی شارەزای بانوپانوکردن بن و بۆ هەموو قەیرانێک تاوانبارێک بدۆزنەوە، گەورەترین و مەترسیدارترین قەیرانێک کە تێیدا دەنڵێنێت، خودی قەیرانی نەبوونی سەرکردایەتییەکی بەرپڕسیار و ئازایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 2,150 📊 Click Here