زیاتر لە 166 ئەندامی
پەرلەمانی عێراق بنوسراوی فەرمی داوا لەسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن کێشەی بەنزین
لەهەرێمی کوردستان چارەسەر بکات، بە جۆرێک داوا دەکەین داوا دکەن یان پشکی هەرێم
لنەوتی خاوی رۆژانە بۆ پێداویستی ناوخۆ لە 50 هەزار بەرمیلەوە بۆ 140 هەزار بەرمیل زیاد بکرێت، انیش هەرێمی
کوردستان بەبەنزین قەرەبوو بکرێتەوە.
سیپان شێروانی، ئەندامی
پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئەمرۆ
واژوی زیاتر لە 166 پەرلەمانتارمان كۆكردەوە، كە زۆرینەی پەرلەمانییە بۆ
داواكارییەكمان لەعەلی زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تاکو بەپەلە چارەسەری كێشەی
بەنزین لەهەرێمی کوردستان بكات “.
لەنوسراوەکەدا بۆ عەلی
زەیدیی باس لەوەکراوە،” داوا دەکەین بەپێی رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان
کە 14%ی کۆی گشتی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت، پشکی هەرێم لە
نەوتی خاوی پێداویستی ناوخۆیی لە 50 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ 140 هەزار بەرمیل زیاد بکرێت، یانیش بەئەندازەی ئەو جیاوازییە
هەرێم بە بەنزینی پاڵێوراو قەرەبوو بکرێتەوە “.
لەنوسراوەکەدا ئەوەش هاتوە،”
بەپێی ماددەکانی 14، 111 و 121ی دەستوری عێراق ئەو بڕەی وەک پشکی رۆژانەی هەرێمی
کوردستان دیاریکراوە، گونجاو نییە لەگەڵ رێژەی دانیشتوانەکەی، ئەوەش بوەتە هۆی
بەردەوامی قەیرانی بەنزین، کە کاریگەریی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان هەبوە
“.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
