عێراق دەستبەسەرداگرتنی 90 كیلۆگرام حەشیشی لەنێو ئاوە هەرێمییەكاندا ڕاگەیاند. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێكی بێوێنەدا لەنێو قووڵایی ئاوە هەرێمییەكان، تۆڕێكی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرا. عەمید عەباس بەهادلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان ڕایگەیاند: لەو چالاكییەدا سێ تۆمەتبار دەستگیر كراون كە یەكێكیان بیانییە، دەست بەسەر 90 كیلۆگرام حەشیش و دوو بەلەمیشدا گیرا كە بۆ قاچاخچێتی بەكار هاتوون. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایشیگەیاند: ئۆپڕاسیۆنەكە لە بنكەی دەریایی ئومقەسرەوە دەستی پێكردووە و 16 كاتژمێری خایاندووە.
