خوێندراوەتەوە: (234)

سزای لەسێدارەدانی بەندكراوێكی كورد بە ناوی كاوە ڕفووشە، تەمەن ۳۵ ساڵ و خەڵكی سنە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدا جێبەجێ كرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە سزای لەسێدارەدانی كاوە ڕفووشە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ كرا. كە ڕۆژی یەكشەممە بە مەبەستی جێبەجێ‌كرانی سزاكەی بۆ ژوری تاكەكەسی گواسترابووەوە.

سەرچاوە ئاگادارەكان دەڵێن، ناوبراو لەلایەن دادگای سزاكانی سنەوە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنی و هاووڵاتییانی سنە لە بەردەم بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گردبوونەوە و دروشمی «نا بۆ سێدارە»یان وتەوەو، داوای ڕاگرتنی جێبەجێ‌كرانی سزاكەیان كرد.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 1,860 📊 Click Here