خوێندراوەتەوە: (180)

لە ساڵیادی هێرشهكهی سهر لالهزار و ڕووداوە ئەمنییەكەی شاری سلێمانی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و بەرەی گەل، ئەمڕۆ لە بەردەم پەڕلەمانی كوردستان بەشێك لە ئەندامان و لایەنگرانی بەرەی گەل گرد بوونەوە. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا دوابەدوای گردبوونەوەكە، سەركردەیەكی بەرەی گەل ڕایگەیاند: ساڵێك لەمەوبەر و لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا دوور لە یاسا و عوفری كوردەواری هێزە چەكدارەكانی یەكێتی پەلاماری ماڵی لاهور شێخ جەنگی و هۆتێل لالەزاریان دا و دوو كەسمان شەهید بوون و دەیانی دیكەش بریندار بوون. هاوكات وتیشی: تائێستا ڕێگە نادرێت دادگا بە ڕێكاری خۆی هەستێت، چونكە دەزانن دۆڕاون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 242 📊 Click Here