عێراق جەخت لە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە كاتی دیاریكراودا کە 30ى ئەیلوولە دەكاتەوە. سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دووپاتی كردەوە كە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 30ی ئەیلوولی داهاتوو بە تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت. ئاماژەی بەوەش كرد كە حكومەت پلانێكی ڕوونی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك و تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان لەناو دامەزراوە شەرعییەكانی دەوڵەتدا. نوعمان جەختی كردەوە كە ئەو گروپانەی خاكی وڵاتیان پاراستووە پەراوێز ناخرێن، بەڵكو بە فەرمی دەخرێنە ژێر چەتری یاسا و ڕێز لە قوربانییەكانیان دەگیرێت بۆ بەهێزكردنی سەروەری دەوڵەت و دروستكردنی دامەزراوەیەكی ئەمنیی یەكگرتوو.
