خوێندراوەتەوە: (533)

پهیام لە ڕووداوی لادانی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمازۆن لە فڕۆکەخانەی مەیامی و خۆکێشانی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. ڕووداوەکە کاتێک ڕووی دا کە فڕۆکەکە لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و بە توندی خۆی بە چەند ئۆتۆمبێل و کەلوپەلێکی ناو فڕۆکەخانەکەدا کێشا. جێنیفەر هۆمێندی، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەلامەتیی گواستنەوەی ئەمەریکا، ڕۆژی دووشـەممە ڕایـگەیاند، ئەو پێنج کەسەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان لەناو بارهەڵگرێکی بچووکدا بوون کە حەوت کارمەندی کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی پاککردنەوەی دەگواستەوە. هۆمێندی لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕوونیکردەوە کە فڕۆکەکە پەرژینی دەرەوەی فڕۆکەخانەکەی بڕیوە و پاشان خۆی بە ئۆتۆمبێلێک کێشاوە کە لەسەر شەقامێکی گشتی دەڕۆیشت. دواتر فڕۆکەکە پەرژینێکی دیکەشی تێکشکاندووە کە ناوچەکە و گەراجێکی تایبەت بە وەستانی تەکسییەکانی جیا دەکردەوە. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، تیمەکان توانیویانە ئامێری تۆمارکەری زانیارییەکانی گەشتەکە و ئامێری تۆمارکەری دەنگی ناو کابینەی فڕۆکەوان بدۆزنەوە. بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەلامەتی ئاماژەی بەوە دا کە هەردوو ئامێرەکە بۆ مەبەستی پشکنینی ورد و شیکردنەوە ڕەوانەی بارەگای سەرەکیی ئەنجومەنەکە لە واشنتن دەکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 1,617 📊 Click Here