خوێندراوەتەوە: (100)

داوای چارەسەر بۆ ڕێگری بازگەكانی كەركووك لە گواستنەوەی بەرهەمی حەوزی ماسی و كێڵگەی پەلەوەری دەكرێت، كۆسپەكان وادەكات بەرهەمی ئەو پرۆژانە ساغ نەبنەوە. خاوەن حەوزی ماسی و كێڵگەی پەلەوەری و هەڵهێنەری هێلكە لەناوچە جیاوازەكانی كەركووكەوە سەردانی ڤێتێرنەری كەركووك یان كرد بۆ چارەسەری ڕێگری بازگەكان لە گواستنەوەی بەرهەمەكانیان. خاوەنی ئەو پرۆژانە چاویان بە سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كەوت و بڕیارە لە داهاتوودا بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ گواستنەوەی بەرهەمەكانیان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان كۆ ببنەوە. ‏پارێزگای كەركووك ناوەندێكی سەرەكی بەرهەمهێنانی ماسی و مریشك و هێلكەیە، ئەم كۆسپ و ئاستەنگانەی دێنە پێش خاوەن پڕۆژەكان وا دەكات بەرهەمەكانیان ساغ نەبنەوە و نرخەكان گران ببێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 81 📊 Click Here