عێراق لە قۆناغی كۆتایی داڕشتنی بودجەی سێ ساڵەی داهاتوودایە، لە كاتێكدا كێشەی شەفافیەت هەڕەشە لە پشكی هەرێم دەكات. وەزیری دارایی عێراق داوای لە شاندی هەرێم كردووە هیچ زانیارییەك نەشارنەوە و نەرمی بنوێنن. شارەزایانیش هۆشداری دەدەن كە دەبێت هەرێم متمانە دروست بكات و بۆ گەڕاندنەوەی مافە داراییە زەوتكراوەكان بژێوی خەڵك بخاتە پێش بەرژەوەندی حزبییەوە.
