خوێندراوەتەوە: (18)

بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و سێ تەوەری گرنگ سەبارەت بە پەروەردە، ئەنجامی سەرژمێری و پرۆژەیاسای بودجە تاوتوێ بکات.

سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، چەند پرسێکی گرنگ و پەیوەست بە خزمەتگوزارییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سێ تەوەری سەرەکیدا تاوتوێ دەکرێن.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027، کە ئەم بابەتە لەلایەن هەریەک لە وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە دەخرێتە ڕوو.

لە تەوەری دووەمدا، وەزیری پلاندانان خستنەڕوو و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق دەکات سەبارەت بە ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی ساڵی 2024. لەم بڕگەیەدا کاریگەریی ئەنجامی سەرژمێرییەکە لەسەر دیاریکردنی ڕێژەی پشک و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەڵوێست و هەنگاوەکانی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.

تەوەری سێیەم تایبەتە بە پرسی دارایی و تێیدا شاندی باڵای دانوستانکار ئەنجامی دوا گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027 دەخەنە ڕوو، لەگەڵ خستنەڕووی هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی شایستە دارایییەکان و ڕۆڵی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەو پرسەدا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 2,077 📊 Click Here