وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، کەشتییەک کە بە مەبەستی سەربازیی بەکار دەهێندرا و ناوەندێکی لۆجستیکی و هەروەها ژێرخانی شەمەندەفەری ئۆكرانیایان کردووەتە ئامانج. لە ڕاگەیاندراوێکدا، سوپای ئۆكرانیا زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆكرانیای بڵاو کردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە کۆگایەکی سەربازیی و ناوەندێکی لۆجستیکی سەر بە سوپای ئۆكرانیایان کردووەتە ئامانج و هەروەها هاتووە: “لە بەندەری چۆرنۆمۆسک، کەشتییەک کە بە مەبەستی سەربازیی بەکار هێندراوە کرایە ئامانج. هەروەها لە ڕۆژئاوای ئۆكرانیا هێڵێکی شەمەندەفەر کە ئەویش بە مەبەستی سەربازیی بەکار هاتووە، هێرشمان کردە سەری”.
