خوێندراوەتەوە: (401)

(ئیسبن بارس ئیدی) وەزیری دەرەوەی نەرویج ڕایگەیاند: حكوومەتی بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل داهاتووی ئیسرائیل بەرە و دووڕیانێكی مەترسیدار و هەڵدێر دەبات “ئەو حكوومەتە ڕادیكاڵ و توندڕەوترینە لە مێژووی ئیسرائیلدا”. ڕاشیگەیاند، هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژاوا لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناڕوون و ڕاڕایە. لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (یۆرۆنیوز)، (ئیسبن بارس ئیدی) ئاماژەی بۆ بڕیاری 12 وڵاتی ئەورووپی تایبەت بە قەدەغەكردنی بازرگانیی لەگەڵ ئۆردوگا جولەكەنشینەكانی سەر خاكە داگیركراوەكان كرد و ڕایشیگەیاند: هەڵوێستی ناڕوون و ڕاڕای وڵاتانی ڕۆژاوا لەبارەی گۆڕانكاری و بەرەوپێشچوونەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستگۆیی لاواز كردووە. وەزیری دەرەوەی نەرویج ڕایشیگەیاند: پێویستە ئەو نەهامەتییەی گەلی فەڵەستین ڕووبەڕووی دەبنەوە فەرامۆش نەكرێت. ناوبراو بڕیاری ئەو 12 وڵاتەشەی بۆ قەدەغەی بازرگانی لەگەڵ دانیشتووانی ئۆردوگاكان بە “ێكی بەهێز” ناو برد و ڕایگەیاند: هەست بە خۆشحاڵییەكی زۆر دەكەم، لەبەر ئەوەی وڵاتانێكی وەك بەریتانیا، فەڕەنسا، كەنەدا گەیشتوونەتە هەڵوێستێك كە لە مێژە ئیسپانیا و نەرویج وەریان گرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 3,023 📊 Click Here