خوێندراوەتەوە: (126)

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینییش بە هەمان شێوە ناڕەزایەتییان دەربڕی، ئەمڕۆش، جارێكی دیكە جووتیارانی دەڤەری باڵەكایەتی لە قەزای چۆمان بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان، بەتایبەت تەماتە، گرد بوونەوە و دەستیان لە كار هەڵگرت. جووتیارانی ناوچەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایانگەیاند: پێویستە حكومەت هاوكار بێت بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی بەرهەمەكانمان لە ناوچەی چۆماندا ساغ بكەینەوە. جووتیاران دەڵێن: بازرگانەكان ئامادەن لەو ناوچەیەی خۆماندا بەرهەمەكانمان لێ بكڕنەوە، بەڵام حكوومەت و گومرگی سۆران ڕێگری دەكەن. وەك هەڵوێستێكی كردەییش، جووتیاران ئەمڕۆ بایكۆتی ڕنینی تەماتەكانیان كرد و ڕایانگەیاند: تا ئەو كاتەشی حكوومەت بە دەم داواكارییەكانمانەوە دێن، لە ناڕەزایەتی بەردەوام دەبین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 238 📊 Click Here