ڕوانگەی “ئیكۆ عێراق” ڕایگەیاند: عێراق پێویستی بە نزیكەی 10 هەزار بینا و باڵەخانەی قوتابخانەی نوێ هەیە بۆ ئەوەی كۆتایی بە قەرەباڵغیی نێو پۆلەكان بهێنرێت. بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەكە “سەرەڕای بوونی 40 هەزار قوتابخانە، هێشتا وڵات بەدەست كەمیی باڵەخانی قوتابخانەوە دەناڵێنێت و نزیكەی 200 قوتابخانەی قوڕین و 800 قوتابخانەی كەڕەڤانی لە پارێزگاكانی وەك سەلاحەدین و زیقار بەكار دەهێنرێن”. بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕوانگەی ئیكۆ عێراق “بەغداد، موسڵ و بەسرە زۆرترین پێویستییان بە بینای نوێیە، بەگشتی عیراق لانیكەم دروستكردنی 8 هەزار قوتابخانەی دیكەی پێویستە”. لە هەرێمی كوردستانیش كێشەی كەمی بینای قوتابخانە بوونی هەیە و زۆرێك لە قوتابخانەكان بەهۆی قەرەباڵەغی و زۆری خوێندكارەوە دوو دەوام و سێ دەوامی تێدا دەكرێت.
