عەبدوڵا موهتەدی سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان بەبۆنەی یەكخستنی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند،”دوای هەوڵێكی دوورودرێژ و تێپەڕكردنی زۆرێك بەرزی و نزمی، هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان بەڕەسمی یەكخرایەوە. هەنگاوێكی ئەرێنی بۆ كوردستان، بۆ هێزی پێشمەرگە و بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەیە”.
عەبدوڵا موهتەدی لەپەیامەكەیدا دەڵێت “وێڕای پیرۆزبایی لە حكوومەت و حیزبەكان و هەموو لایەنی پەیوەندیدار و لە سەرجەم خەڵك و پێشمەرگەی ئەو هەرێمە خۆشەویستە، جارێكی دیكە بڕوای خۆمان بە پڕەنسیپی هەبوونی هێزیكی یەكگرتووی پێشمەرگە لە كوردستانی ڕۆژهەڵات دووپات دەكەینەوە و پێشنیاری خۆمان بۆ دەسپێكی گفتوگۆی جیددی لەنێوان حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە مەبەستنی داڕشتنی بنەماكانی گەڵاڵەیەك لەم پەیوەندەدا پێشكەش دەكەینەوە”.
دەشڵێت “ئەگەر دەمانەوێ بە خۆمان و بە دنیای دەرەوەی بسەلمێنین كە ئێمە نەتەوەیەكین شیاوی بەڕێوە بردنی خۆمانین، ئەگەر دەمانەوێ ئەزمونە تاڵەكانی باشوور و هی خۆشمان دووپات نەكەینەوە و دڵەڕاوكێ لە كارەساتی ناخۆش و خوێناوی لە نێوان هێزە سیاسییەكان بە كەمترین ئاست و بە سفر بگەیەنین و چەك لە كێشەی نێوخۆیی كورد بەتەواوی دەربهێنین، پێویستە وەكوو هەموو گەلانی پێشكەوتوو و مۆدێرن، هێزەكەمان هێزێكی یەكگرتوو بێت كە تەنیا بۆ پاراستنی كوردستان و دانیشتووانی و ئاسایشەكەیان بەكار بهێندرێت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
