پهیام باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی لەناکاوی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و داوایان لێدەکات ئامادەی داخستنی ئاسمان و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بن. لە ڕاگەیەندراوێکدا، باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەری ڕوودانی پێشهات و پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراو لە ئارادایە. بەم هۆیەوە، داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کراوە کە بەردەوام ئاگاداری بارودۆخەکە بن و ئەگەری داخستنی کتوپڕی کایەی ئاسمانی و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە فڕۆکەوانییەکان لەبەرچاو بگرن. لە بەشێکی دیکەی ەکەیدا، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر سەلامەتیی هاووڵاتییانی خۆی کردووەتەوە و ڕێنوێنیی ئەو ئەمریکییانە دەکات کە لە ئێستادا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان، تاوەکو ئەوپەڕی ڕێکارەکانی وریایی و خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی خۆیان لە هەر دۆخێکی نەخوازراو.
