خوێندراوەتەوە: (1.1K)

خۆپیشاندانی قوتابیان زیاتر لە 730 قوتابخانەی لە فەڕەنسا پەك خست و بانگەوازیش بۆ ناڕەزایەتی نوێ لە ڕۆژی سێشەممەدا دەكرێت. وەزارەتی پەروەردەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: 735 قوتابخانە لە كۆی نزیكەی 3700 قوتابخانە بە ڕێژەی جیاواز كاریگەریی خۆپیشاندانەكانیان لەسەر بووە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو نزیكەی 30% كەمیكردووە. وەزارەتەكە ئاماژەی بە برینداربوونی سێ ئەندامی دەستەی وانەبێژی كردووە، بەرانبەر بە 31 بریندار لە ڕۆژی پێنجشەممە، هەروەها پلانێكی بۆ خێراكردنی قەرەبووكردنەوەی نائامادەیی مامۆستایان لە بەشەوانەكان دەست پێكرد. وەزیرانی پەروەردە و ناوخۆی فەرەنسا ئاشكرایان كردووە “لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە 65 كارمەندی كەرتی پەروەردە، كە 40-یان بەڕێوەبەرن، 170 قوتابی و زیاتر لە 300 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون و زیانیش بەر زیاتر لە 100 قوتابخانە كەوتووە، بەهۆیشەوە 1747 كەس دەستگیر كراون”. ئاڵۆزی و پێكدادانەكان چەندین شاری گرتووەتەوە، لەوانە پاریس، تولوز، برێست، لیل و بێلفۆر، دەسەڵاتداران لێكۆڵینەوەیان لەسەر تۆمەتەكانی بەكارهێنانی هێزی زیادەڕۆ دژی خۆپیشاندەران دەست پێكردووە. خۆپیشاندەران داوای كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی خوێندن، باشتركردنی ژینگەی قوتابخانەكان، چارەسەركردنی پلەی گەرمای بەرز لە پۆلەكان و پڕكردنەوەی كەلێنی نەبوونی مامۆستایان دەكەن. خۆپیشاندانەكان لە مانگی ڕابردوودا لە ناوچەی پاریس دەستیان پێكرد، سەندیكاكانیش داوای گردبوونەوەی نوێیان بۆ سێشەممەی داهاتوو كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 2,357 📊 Click Here