خوێندراوەتەوە: (1.3K)

كەرتی تەندروستی لە قەزای شارەزوور، بەدەست كۆمەڵێك گرفتەوە دەناڵێنێت، لە گرنگترین ئەو گرفتانەش، نەبوونی شوێنێكی گونجاوە بۆ بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەكە، هەروەها كەمی پزیشكی پسپۆڕ و مەترسی دروستبوونی لافاو لەسەر بینای نەخۆشخانەكە لە كاتی باراندا، درێژكراوەی كێشەكانی دیكەن. قایمقامی قەزای شارەزوور سەرەڕای پشتڕاستكردنەوەی گرفتەكان، جەختی لە هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان كردەوە و ڕایگەیاند، بەشێك لە بەرپرسیارێتییەكە لەسەر وەزارەت و بەشەكانی دیكەش لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و ئیدارەی خودی نەخۆشخانەكەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 107 Today: 2,014 📊 Click Here