ماوەی سێ مانگە، ئامێری سیتی سكان لە نەخۆشخانەی شۆڕش كار ناكات و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش لە لێدوانێكی تایبەتیدا دەڵێ: بەزووترین كات ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت و ئامێری جێگرەوەمان دابین كردووە. دكتۆر هێمن عاسی بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە لەسەر گرفتەكانی نەخۆشخانەكەی قسەی كرد و وتی: بەڵێ گرفتی پزیشكمان هەیە، بەڵام بە هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێگریمان لە دروستبوونی بۆشایی تەندروستی كردووە.
