کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی سێشەممە ئاسمانی
هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ
دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت،” سبەی لەناوچە شاخاوییەکانی باکوری هەرێم، پارێزگای دهۆک و زاخۆ و پاشان لەکاتەکانی نیوەڕۆدا کاریگەریی بارانبارین بە لاوازی دەرێژ دەبێتەوە
بۆ سەر ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین هەولێر و
ناوچە شاخاوییەکانی و سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان “.
ئەوەشیخستەڕوو، لەکاتەکانی ئیوارەدا کەش ئاسایی
دەبێتەوە و ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ
پەڵەهەور و نیمچە هەور و بەرزترین پلەکانی گەرمی (2-3) نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە
پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
