ڕاپۆرتە هەواڵگرییە نهێنییەكان گومانی دزینی نەوت لە جوورفوسەخری بابل و بەقاچاخبردنی لە كەركووك و سلێمانییەوە بە باشماخ و پەروێزخاندا بەرەو ئێران و ئەفغانستان دەخەنە ڕوو؛ لە كاتێكدا سەرۆكوەزیران تەنیا لیژنەی بۆ جوورفوسەخر پێك هێناوە، لیژنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران پرسی قاچاخچێتی نەوتی كەركووك و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
