خوێندراوەتەوە: (1.3K)

داوا دەكرێت بۆ پاڵپشتی لە ڕێوشوێنەكانی حكوومەتی عێراق ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەستەیەكی تایبەت بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی نرخی خۆراك و دەرمان پێكبهێنێت. حامید موسەوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: حكوومەت چەندین ڕێوشوێنی بۆ پاراستنی ئابووری وڵات گرتووەتە بەر، پێویستە ئێمەش بە دەركردنی یاسا كە ڕێگریی لە قۆرخكاری و كۆنتڕۆڵی نرخی ماددە خۆراكییەكان و دەرمان پاڵپشتی لەو ڕێوشوێنانە بكەین و دەستەیەكی نیشتمانیی خۆراك و دەرمان دروست بكەین. بەپێی قسەی ئەو ئەندامەی نوێنەران ئەو دەستەیە یاساكەی هەیە و خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كراوە. ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەدا دەستنیشانکردنی پێداویستیی ڕاستەقینەی بازاڕ بۆ دۆلار و بەستنەوەی نرخەکان بە چاودێریی دامەزراوەیەکی پسپۆڕی لەو شێوەیە زۆر پێویستە، چونکە لە ڕێگەی دەستەکەوە دەتوانرێت ڕێگری لەو لایەن و بازرگانانە بکرێت کە گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار دەقۆزنەوە بۆ بەدەستهێنانی قازانجی تایبەت و بارگرانی خستنە سەر شانی هاووڵاتییان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 18 Today: 2,427 📊 Click Here