خوێندراوەتەوە: (78)

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ڕەشنوسی پڕۆژە بودجە ڕەتدەكردەوەو داوا لەئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ دەکات، ڕێگە نەدات ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ، بەشێوەی ئێستای بخرێتەبەر گفتوگۆو دەنگدان.

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایەیاند، دوای ئەوەی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم، ئەنجامی دوا کۆبونەوە و گفتوگۆکانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، سەبارەت بەماددەی (10)ی ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵی2027، خستەڕو، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ڕەشنوسەكە ڕەتكرایەوەو دەڵێت، نابێت ڕەشنوسەكە بەم شێوەیە بچێتە پەرلەمان.

ئەنجومەنی وەزیران دوپاتی کردەوە، هەرێمی کوردستان، قەوارەیەکی دەستوری و فیدراڵییەو ماف و دەسەڵات و شایستە داراییەکانی بەدەستور پارێزراون و دەڵێت، پێویستە بودجەی گشتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور، دادپەروەری و هاوبەشیی ڕاستەقینە ئامادە بکرێت، نەک بەبڕیارو ڕێکاری تاکلایەنەی حکومەتی فیدراڵی.

ئەنجومەنی وەزیران باسیلەوەشكرد، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، دەبێت لەسەر بنەمای رێژەی (14.14%)ـی دانیشتوان و بەپێی ئەنجامی دوا سەرژمێری گشتی، دیاری بکرێت و هەموو ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم مسۆگەر بکرێن.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، داوا لەئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ دەکات، رێگە نەدات ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ، بەشێوەی ئێستای بخرێتەبەر گفتوگۆو دەنگدان، پێش ئەوەی پێداچونەوەی وردو پێویستی بۆ بکرێت و ماف و شایستە دەستوری و داراییەکانی هەرێم تێیدا مسۆگەر بکرێن.

ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كەحکومەتی هەرێم، پابەندە بەجێبەجێکردنی هەموو ئەرکە دەستوری و یاساییەکانی، بەڵام لەهەمان کاتدا پێداگرە لەسەر زامنکردنی ماف و شایستەکانی هەرێم و هاووڵاتیانی و دەستبەرداری ئەو مافانە نابێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 11 Today: 49 📊 Click Here