خوێندراوەتەوە: (97)

سەرباری دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و بەشێک لە زیندانیانی
دیکەی لالەزار، بڕیارە جارێکی دیکە سبەی چوارشەممە، لەسەر دۆسیەیەکی دیکە دادگایی بکرێنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ی راگەیاند،” دوای ئەوەی
لە ڕێککەوتی 15ی تشرینی یەکەمی 2026، دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەپێی ماددەی 56ی یاسای
سزادانی عێراق لاهور شێخ جەنگی بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن سزادا و بەهۆیەوە
لەگەڵ سزادراوانی دیکە گواسترانەوە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی، بڕیارە سبەینێش بەپێی
ماددەی 406ی یاسای سزادان دادگایی بکرێنەوە،
کە پەیوەستە بە کوژرانی چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان لەشەوی روبەڕوبونەوەکاندا،
کە سزاکەی دەگاتە لەسێدارەدانیش “.

ئەوەشیخستەڕوو،” 50 سکاڵاکار و 14 داواکاری مافی کەسی
لەم دۆسیەیەدا هەیە کە بریتین لە کەسوکاری ئەو کەسانەن شەوی روبەڕوبونەوەکان کوژراون
و برینداربون “.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ی ئاشکراکرد، بە پێی یاسا هەر تۆمەتبارێک
دوای دادگاییکردن و دیاریکردنی سزاکەی لەلایەن دادگاوە، دەبێت ببرێتە چاکسازی
گەوران و لەوێ ماوەی سزاکەی تەواو بکات، ئەگەریش هەر دۆسیەیەکی تری یاسایی هەبێت لە
چاکسازی گەورانەوە بۆ دادگاییکردن دەبرێتەوە دادگا.

باسی لەوەشکرد،” ئەو تۆمەتبارانەی تر کە لە دەرەوەی دۆسیەی
مادە 56دا بون و تەنیا
ناویان لە دۆسیەی 406 هەیە، ئەوان لە زیندانی ئاسایش دەبن و لەوێوە دەبردرێنە دادگا “.

هاوکات، دانا تەقێدین وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار رەتیدەكاتەوە
لاهور شێخ جەنگی گواسترابێتەوە بۆ زیندانی ئاسایش و بە ی وت، ئەو دەنگۆیانەی باس
لە گۆڕانكاری شوێنی لاهور شێخ جەنگی دەكەن ڕاست نین.

وتیشی، چەند زیندانییەكی دۆسییەكە لە چاكسازییەوە گواستراونەتەوە
بۆ زیندانی ئاسایش ئەمە پێچەوانەی یاسایە، دۆسییەكە لای ئاسایش نەماوە بۆ زیندانییەكانی
لا بێت؟

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 15 Today: 49 📊 Click Here