خوێندراوەتەوە: (10)

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەدانیشتنێکی فەرمیی خۆیدا، بڕیاری کۆتایی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرکردو بەتەواوی ڕەتیکردەوە، دادگاکە لەڕونکردنەوەی بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندوە، ناوەڕۆکی ئەو سکاڵایە لەدەرەوەی دەسەڵاتو تایبەتمەندییە دەستورییەکانی ئەودایە، لەهەمانکاتدا مەلەفی فەرمیی ناساندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەک حکومەتێکی (کاربەڕێکەر) بۆ ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دواخست.

دادگای فیدراڵی دوای تاووتوێکردنی یاسایی، سکاڵای ئەو لایەنانەی ڕەتکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان یان ڕاگرتنی کارەکانیان دەکردو جەختی لەسەر پاراستنی شەرعییەتی دامەزراوە یاساییەکانی هەرێم کردەوە بەوپێیەی دەستوەردان لەم مەلەفەدا لەتایبەتمەندیی دادگاکەدا نییە.

لەلایەکی دیكه‌وه، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا دانیشتنی تایبەت بەسکاڵای ناساندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک کابینەیەکی کاربەڕێکەر (بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی یان ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانەوە) دوابخات؛ بەشێوەیەکی فەرمی ڕێککەوتی 14ی کانونی یەکەمی 2026ى وەک وادەی نوێی دادگاییکردن‌و بڕیاردان لەسەر ئەم مەلەفە دیاری‌کرا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 2,050 📊 Click Here