خوێندراوەتەوە: (234)

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هاوبەشان دەبێت لەماوەی ٥٠ ڕۆژدا پارەی کارەبا بدەن، بە پێچەوانەوە کارەبایان دەپچڕێت. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ماوەی پەنجا ڕۆژیی پارەدان لە ڕێکەوتی دەرچوونی پسوولەکە لەسەر سەکۆی «ئی-پسوولە» هەژمار دەکرێت، نەک لە ڕێکەوتی گەیشتنی پسوولەی کاغەزی بە هاوبەشان. هەر لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە هانی هاوبەشان دەدات کە بە شێوەیەکی مانگانە لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئی-پسوولەوە چاودێریی پسوولەکانیان بکەن، بەو پێیەی نوێترین پسوولەی کارەبا ئێستا بۆ زۆربەی هاوبەشان بەردەستە. ئەو هاوبەشانەی لەماوەی دیاریکراودا ئەرکی پارەدانی پسوولەکانیان جێبەجێ نەکەن، ڕێکارەکانی پارەدانی ٥٠ ڕۆژەییان لەسەر جێبەجێ دەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت. لای خۆیەوە، پرۆسەی گەڕاندنەوەی کارەبا دوای پچڕان تەنها لە دوای دابینکردنی تەواوی تێچووی پسوولەکە دەست پێ دەکات و بە شێوەیەکی گشتی ٢٤ کاتژمێر دەخایەنێت، هەرچەندە لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا ڕەنگە کاتی زیاتری بوێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 2,055 📊 Click Here