خوێندراوەتەوە: (184)

ئەمڕۆ لە شاری كەركووك وەك پشتیوانیی بۆ بەردەوامیی داواكارییەكانی جووڵانەوەی جەماوەریی تشرینی ساڵی 2019، گردبوونەوەیەك لە ساڵیادی ئەو بۆنەیەدا بەڕێوە چوو. بەشداربووانی گردبوونەوەكە داوای دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان و بێكاران، كەمكردنەوەی نرخی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە و چەند داوایەكی دیكەیان ئاڕاستەی دەسەڵات كرد. هاوكات بەشداربووانی گردبوونەوەكە نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرانبەر بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەربڕی كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی كردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل و بژێوی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 1,347 📊 Click Here