پێشنیازی پێكهێنانی حكوومەتێكی ڕاگوزەری 10 ساڵە لە نێوان پارتی و یەكێتیدا بەبێ هەڵبژاردن، هەوڵێكە بۆ بەردەوامیدان بە قۆرخكاری و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی. لە ڕوانگەی یاساییەوە دۆخی ڕاگوزەر بۆ دوای ڕووخانی ڕژێمەكانە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم دەیانەوێت پەكخستنی دیموكراسی و پشتگوێخستنی ئەنجامی دەنگدان بكەنە مەرجی مانەوە، كە هەرێم بەرەو هەڵدێر دەبات.
