هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستا لە فراکسیۆنی یەکێتی وازهێنانی خۆی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیاند و لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لەمەودا وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ کار دەکات. ئەو پەرلەمانتارە، بڵاویکردوەتەوە، لەمڕۆ بەدواوە هیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە نەماوە و وازم لە یەکێتی هێنا. هەروەها وتوویەتی، بەهۆی بێ وەفایی و بێ وەعدی و بێ هەڵوێستی باوەڕم نەما… لێرە بەدواوە وەکو پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبم و هەر شتێک لە خزمەتی کوردستان و خەڵکەکەی دابێت ئەوە دەکەم. وازهێنانی ئەو پەرلەمانتارە لە یەکێتی، لەکاتێکدایە کە هەوڵێک هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن فراکسیۆنی پارتییەوە کە یەکێتی دژی ئەو هەوڵەیە و بەشدار نیە تێیدا.
