خوێندراوەتەوە: (893)

پهیام

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ێکی بڵاوکردەوە و داوای لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە لەگەڵ پارتی دانووستان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. مەسعود بارزانی، لە ەکەیدا دەڵێت، پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تردا گەورەترە. سەرۆکی پارتی رایگەیاندووە، لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن. بارزانی دەشڵێت، زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 1,638 📊 Click Here