فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: دۆخی هەنووكەیی ئاماژەی بۆ ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە تێدایە. لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرەی قەتەری، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایشیگەیاند: بەهۆی ڕاگیرانی هەناردەكردنی نەوت لە گەرووی هورمزەوە عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی كردووە، بەڵام ئێستا دوابەدوای گەیشتە لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ ئێران و ئەمریكا هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە گەرووەكە دەستی پێكردووەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، فوئاد حسێن وتیشی: ئەمریكا بە فەڕمی داوای لە عێراق كردووە كە جگە لە دوو خاڵی سنووری، سەرجەم خاڵەكانی دیكە لەگەڵ ئێران دابخات. وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایشیگەیاند: ئەوەشمان بە ئێران وتووە كە دۆستایەتی و هاوپەیمانێتی لەگەڵ قبووڵ دەكەین، بەڵام دەستوەردان لە كاروباری نێوخۆیی ڕەت دەكەینەوە.
لەسەر ئاستی نێوخۆ و لەبارەی پرسی چەكداماڵینی گرووپەكانیشەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ چوار گرووپ گەیشتووەتە ڕێك كەوتوون، عەسائیب و كەتیبەكانی سەیدوشوهەداش ڕەزامەندییان لەسەر ڕێكخستنی چەكەكانیان داوە، بەڵام گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی نوجەبا و حزبوڵڵا هێشتا بەردەوامە. ئەو وتیشی: ئەو بابەتە پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت، نەك بە پێكدادان و ڕووبەڕووبوونەوە.
