خوێندراوەتەوە: (876)

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاشكرایكردوه، توانیویانه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ڤیزاى مه‌سعود پزیشكیان بۆ ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌شڵێت، “پزیشكیان ده‌چێته ئهمریكاو به‌شداریى كۆبونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات”.

له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، وڵاتەکەی هەمیشە بەهێزەوە ئامادەیی لەنەتەوەیەکگرتوەکان هەبوەو ئامادەکاریش بۆ بەشداریی سەرۆک کۆماری ئێران لەکۆبونەوەی کۆمکاری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، دەکرێت.

عراقچى جه‌ختیكرده‌وه، “هەندێ کێشە ماون بۆ چارەسەرکردن کە پەیوەستن بەپێدانی ڤیزاو ڕێکارە لۆجیستییەکان بۆ ئەوەی گەشتەکە ڕێکبخرێت، ئەو کێشانەش ڕۆژانی داهاتوو چارەسەردەکرێن”.

ئه‌وه‌شى وت، “لەچوارچێوەی کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان، چەندین چاوپێکەوتنو دیداری دولایەنە لەئاستی باڵادا ئەنجامدەدرێنو ئێران سود لەو دەرفەتە وەردەگرێت”.

ڕۆژى 23ى ئه‌م مانگه، هاوکات لەگەڵ ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی، کۆبونەوەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان بەڕێوەدەچێت، تێیدا سەرکردەی وڵاتانی جیهان لەنیویۆرک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاڵنگارییەکان سەختەکانی جیهان، کۆدەبنەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 2,412 📊 Click Here