خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆكوەزیرانی
ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، قەتەر لەهەوڵدایە بەهاوكاری چەند وڵاتێكی دیکە گەمارۆیان
بەسەردا بسەپێنێت، دەشڵێت، لەساڵانی داهاتودا پێویستیان بەبرەودان
بە پیشەسازی سەربازیی دەبێت، بۆ ئەوەی پشت بەخۆیان ببەستن.

بنیامین
نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرۆژنامەی (The
Jerusalem Post)ی ڕاگەیاندوە،” بەڕابەرایەتی قەتەر هەوڵێك لەئارادایە
بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئیسرائیل‌دا “.

ناتانیاهۆ باسی
لەوەشکرد،” لەساڵانی داهاتودا پێویستمان بەبرەودان بەپیشەسازی سەربازیی دەبێت،
بۆ ئەوەی پشت بەخۆمان ببەستین لەبەرهەمهێنانی كەلوپەلی سەربازی و جەنگی، ئەوەش
وادەكات ئەو گەمارۆیە بشكێنین كە دەخرێتە سەرمان “.

بەوتەی ناتانیاهۆ، هەوڵەكانی گۆشەگیركردنی ئیسرائیل
سەركەوتوو نابێت و ئەمریكا و چەندان وڵاتی تریش شان بەشانی وڵاتەكەیان رادەوەستن.

ئەوەشیخستەڕوو،”
گەمارۆی میدیایی كە بەپارەیەكی زۆری قەتەر و وڵاتانی تری وەك چین پشتیوانی دەكرێت،
بەشێكی ئەو هەوڵانەیە لەدژی ئیسرائیل “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 227 Today: 1,894 📊 Click Here