خوێندراوەتەوە: (1.6K)

پەیام

لەپێش كۆبوونەوەی نەتەوەیی سەركردەكانی جیهاندا و لەمڕۆ هەیینیدا كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بەزۆرینەی دەنگ دانی نا بە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ قەوارەی زایۆنی و فەڵەستینی داگیركراو، ئەوەش بە هەنگاوی بەرجەستە و كاتێكی دیاریكراو كە گەڕانەوەی تێدا نییە.

لە پڕۆژەكەدا 142 دەوڵەت پشتگیری بڕیارەكەیان كرد و 10 دەوڵەت دژی بوون، كە لەنێویاندا ویلایەتە یەكگرتووەكان و قەوارەی زایۆنی و ئەرجەنتین هەبوون، هەروەها 12 دەوڵەتی دیكە هیچ ڕایەكیان نەبوو، لەنێویشیاندا، ئەلبانیا و ئەسیوبیا و ئیكوادۆر.

ئاژانسی ڕۆژنامەگەری فەڕەنسیش ڕایگەیاند: ئەو دەقەی پشتی پێبەستراوە ئیدانەكردنی هێرشی حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023یە، داواش لە حەماس دەكات چەك دابنێت.

بڕیارەكەی كۆمەڵە گشتییەكە پێش 10ڕۆژ لە كۆبوونەوەی ئەو لوتكەیەیە، كە پاریس و ڕیاز لە 22ی ئەم مانگە لە نەتەوەیەكگرتووەكان سەرۆكایەتی دەكەن، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنساa بەڵێنی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینی دا بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 2,723 📊 Click Here