پەیام
میدیای ئەمریكی باس لەوە دەكەن، كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەیان ئەمڕۆ لە كۆشكی سپی چاوی بە سەرۆكوەزیرانی قەتەر دەكەوێت.
پێگەكانی پێلەتیكۆ و ئەكسیۆسی ئەمریكی بڵاویانكردووەتەوە، كە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی پێشوازی لە محەمەد بن عەبدورڕڕەحمان بن جاسم ئالسانی سەرۆكوەزیرانی قەتەر دەكات و كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ئەنجام دەدات.
پێكەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، كە پێشبینی دەكرێت سەرۆكوەزیرانی قەتەر چاوی بكەوێت بە هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆك و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆك و ماركو ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە و ستیڤ ویتكۆف نێردەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ناوچەكە و ژماریەكی بەرپرسی باڵای دیكەی ئەمریكا.
باس لەوەیش كراوە، كە لە كۆبوونەوەكاندا باس لە هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر قەتەر و دانوستانەكانی ئاگربەستی جەنگی سەر كەرتی غەززە دەكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەمریكا بە هاوپەیمانێكی بەهێزی قەتەر لە ناوچەكەدا هەژمار دەكرێت، كە لە دوای حەوتی ئۆكتۆبەرەوە ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان حەماس و قەوارەی زایۆنی بینیوە و هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و گەڕاندنەوەی دیلەكان و دانانی ڕێوشێنێك بۆ ئیدارەی كەرتی غەززە لە دوای جەنگ چڕكردووەتەوە.
