خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە دیمەشق ڕۆژی پێنجشەممە
ڕایگەیاند کە سوریا و ئیسرائیل پێش کۆتایی ئەمساڵ چەند “ڕێککەوتنێکی یەک لە
دوای یەک” ئەنجام دەدەن.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە،
“پێشکەوتن لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، پێش کۆتایی ئەمساڵیش چەند ڕێککەوتنێکی
یەک لە دوای یەک لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی واژۆ دەکەن”.

دەشڵێن، ئەم ڕێککەوتنانە “بە پلەی یەکەم ڕێککەوتنی
ئەمنی و سەربازین.

پێشتر وەزارەتی دەرەوە وردەکاریی ئەو لێکتێگەیشتنە ئەمنییانەی
ئاشکرا کرد کە لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە باشوری سوریا پێی گەییشتوون، ئەمەش لە
چوارچێوەی نەخشەڕێگایەکدا کە سوریا بە پاڵپشتی ئەمریکا و ئوردن سەبارەت بە پارێزگای
سوەیدا پەسەندی کردبوون.

بەرپرسێکی سوریا دەڵێت “هێزەکانی سوریا چەکی قورسیان
لە باشوری سوریا کشاندەوە لەسەر داوای ئیسرائیل کە داوای داماڵینی چەکی لەوناوچەیە
کردووە”.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 2,723 📊 Click Here