خوێندراوەتەوە: (1.5K)

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسبەینێوە هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە چڕتر دەکەنەوەو دەشلێت،” هەرکەسێک سەگ بباتە شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەکان لەبەرامبەر هەرسەگێکدا سێ هەزار دینار پاداشت وەردەگرێت”.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، “بەهۆی زۆربونی سەگی بێلانە لە شەقام، کۆڵانەکان و گەڕەکەکان و نزیکبوونەوەمان لە کردنەوەی خوێندنگەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکات، کە هەڵمەتێکی چڕتری کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەکات”.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “کارەکانی تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگ و رادەستکردنەوەی بە شێڵتەرەکە چڕتر دەکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە کەمترین ماوە زۆرترین سەگ کۆبکرێتەوە لەشەقام و کۆڵانەکان لەلایەن ئەو کەسانەی کە شارەزاییان لە گرتنی سەگ هەیە”.

شارەوانی مەرجی هەیە بۆ گرتنی سەگەکان و دەڵێت، “مەرجەکانی گرتنی سەگەکان بریتین لەوەی کە هەر سەگێک بەچکەی هەبێت بەبێ بەچکەکە نەبێت، هەروەها لە کاتی ڕادەستکردنەوەیان بە شێڵتەرەکە بڕی (سێ هەزار دینار) پاداشت دەکرێت و ئەگەر ڕادەستی تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگ بکرێت بڕی دوو هەزار دینار پاداشت دەکرێت”.

شارەوانی سلێمانی داوا لە ئاژەڵدۆستان و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵان دەکات پشتیوان و هاوکاریان بن لە هەڵمەتەکە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 72 📊 Click Here