U.S. Speaker of the House Nancy Pelosi and Vice President Mike Pence officiate as a joint session of the House and Senate convenes to confirm the Electoral College votes cast in November's election, at the Capitol in Washington, U.S., January 6, 2021. J. Scott Applewhite/Pool via REUTERS
خوێندراوەتەوە: (1.1K)

پەیام

بۆ یەكەمجار لە مێژوودا پرۆژەبڕیارێك بۆ داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین پێشكەشی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كرا.

پڕۆژەبڕیارەكە لەلایەن جێف مێركلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا لە ویلایەتی ئۆریگۆنوە پێشكەش كراوە.

لەبارەی هەنگاوەكەیشیەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوە كرد “حەوت ئەندامی دیموكرات و ئەندامێكی سەربەخۆی ئەنجوومەنی پیران پشتیوانی دەكەن”.

لە پڕۆژەبڕیارەكەدا داوا لە سەرۆكی ئەمریكا كراوە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت، ئەمەیش بۆ یەكەم جارە هەنگاوێكی لەو شێوەیە لە مێژووی ئەنجوومەنەكەدا بنرێت.

لە پڕۆژەبڕیارەكەدا باس لەوە كراوە چارەسەری دوودەوڵەتی بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانی فەڵەستین و ئیسڕائیل دەگونجێت، هاوكات جەخت لەسەر بڕیاری ژمارە 242ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی كراوەتەوە كە ئاماژە بە سنوورەكانی ساڵی 1967 دەكات.

هەروەها داوا كراوە ئەمریكا بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی و بنەماكانی چارەسەری دوودەوڵەتی، لەگەڵ ئیسڕائیلێكی پارێزراودا دان بە دەوڵەتێكی فەڵەستینی لە چەكداماڵدراودا بنێت.

لە پڕۆژە بڕیارەكەدا داوا لە حكوومەتی فەڵەستینیش كراوە ئەو بەڵێنانەی بە وڵاتانی ئەورووپای داوە جێبەجێی بكات و لە ساڵی 2026دا هەڵبژاردن ئەنجام بدات، داواش لە حەماس كراوە چەك دابنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 2,382 📊 Click Here