بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە (44)هاوڵاتی لەسلێمانی و زیاتر لە 50 هاوڵاتی لەهەولێرو 39 هاوڵاتیش لەكەركوك سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردوە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە،” بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەوە لەئیوارەی ئەمڕۆ وە تا کاتژمێر 11:00 ئەمشەو (44)هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و (9) هاوڵاتی لەئیستادا لەنەخۆشخانەکاندان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر وە (35)هاوڵاتی دوای وەرگرتنی چارەسەرە تەندروستییەکان نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتوە”.
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرسوتی هەولێریش، ئاشكرایكردوە،گ كەزیاتر لە 50 هاوڵاتی بەهۆی هەناسەتەنگییەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردوە, دەشلێت،” زۆربەی زۆریان دوای مانەوەی چەند كات1مێرێك لەنەخۆشخانە ڕەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە”.
هەروەها، سامان یابە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك تایبەت بەوتی،” لەئێوارەی ئەمڕۆوە تائێستا زیاتر لە 39 هالواَتی سەردانی نەخۆشخانەیان كردوەو دەڵێت،” سەرجەمیان حاڵەتی تەنگەنەفەسیان هەبوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەينیەوە، شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەكانی عێراق و هەرێمی گرتۆتەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
