کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، له‌باره‌ى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش-ه‌وه، داواكاریهكى به‌په‌له ئاراسته‌ى حكومه‌تى توركیا دهكاتو ده‌ڵێت، “ئه‌و داواكارییه‌ى ئاراسته‌مان كردوى، وه‌كو خۆى جێبه‌جێى بكه”.
كۆمیته‌كه داوای لەتورکیا کردوه، بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بەسەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەداری کورد تایبه‌ت به‌ئازادكردنى، وه‌كو خۆى جێبەجێبکات.
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، لەدانیشتنی 1537ى خۆیدا، جارێكى دیكه پرسی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دۆسییەی سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و دۆسییە پەیوەندیدارەکانی خستەوه به‌رباس.
کۆمیتەکە ڕایگەیاند، “دەمیرتاش‌و ئەندامانی دیکەی هەڵبژێردراوی پەرلەمان بەبێ بەڵگەی پێویست دەستبەسەرکراونو دەستبەسەرکردنەکان ئامانجی سیاسی‌یان لەپشتەوە بوە، ئه‌مه‌ش پێشێلکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین‌و نوێنەرایەتی سیاسی ئەوانی پێشێلکردوە”.
داواشی لەتورکیا کردوه، بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی دەمیرتاش‌و داواکارانی دیکە، بەپەلە هەنگاو بنێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
