خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سه‌رۆكى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر كورد‌و تۆمه‌تبارى ده‌كات به‌بونى باڵباڵێن، ده‌شڵێت، باڵه‌كانى ناو هه‌سه‌ده ڕێگربون لهتێكدانى ڕێكهوتنهكهى مانگى ئادارى ئه‌مساڵیان له‌گه‌ڵ ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده، هۆشداریده‌دات لههێرشى توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان.

ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “هەندێك لەباڵەكانی ناو هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هۆكاربون بۆ تێكدانی ڕێككەوتنی مانگی ئاداری ئهمساڵو خاوكردنەوەی پرۆسەی سیاسی”.

هۆشداریشدهداتو ده‌ڵێت:”ڕوداوەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، كاریگەرییان لەسەر عێراق‌و توركیاش دەبێت”.

شەرع ئه‌وه‌شى وتوه، “تائێستاش هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) خۆی لەدەرەوەی پڕۆسەی چارەسەری دەبینێت، سەرەڕای ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای بەشداریكردنی كردون، به‌گشتى دۆخی ئێستای باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا مەترسییەكی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەردوو وڵاتی توركیا‌و عێراقیش دروستدەكات”.

به‌وته‌ى شه‌رع، وڵاتەكەی دابەشبون قبوڵناكات، یان هەر خواستێك بۆ سەربەخۆیی، له‌و ڕوهشهوه وتى، “لەدوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد، سەركەوتوین لەڕازیكردنی ئەنكەرە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هه‌سه‌ده ئەنجامنەداتو دەرفەت بەدانوستان بدات، بەڵام هۆشداریده‌ده‌ین لەوەی، توركیا ڕەنگە ڕێوشوێنی سەربازیی بگرێتەبەر، ئەگەر تا مانگی كانونی دوەمی داهاتوو، یەكگرتنی تەواو بەدینەهێنرێت”.

لە وەڵامی داواكارییەكانی هەسەدە بۆ حوكمڕانی نا ناوەندێتی، شەرع جه‌ختیكرده‌وه، “سوریا بەكردار‌و بەگوێره‌ى یاسا‌و بەڕێژەی (90%) پشت بەسیستەمێكی نا ناوەندیی دەبەستێت‌و كۆمەڵگەی سوریا لەئێستادا ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر سیستەمی فیدراڵی بكات، ئەم داواكاریانە لەواقیعدا فۆڕمێكی شاراوەی جیابونەوەن”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 726 📊 Click Here