خوێندراوەتەوە: (1.1K)

لەچواچێوەی كار‌و چالاكیەكانی سەركردایەتی حزبی شیوعی لەكوردستان پەیوەست بەبەدواداچوانی هەلومەرجی سیاسیی‌و كۆمەڵایەتیو ئازادى ڕاده‌ربڕین، سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستانىو به‌رپرسى كارى دیموكراتى‌و پیشه‌یى ئه‌و حزبه سه‌ردانى -یان كرد.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، ئەبو كاروان سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان‌و عوسمان زیندانی بەرپرسی كاری دیموكراتی‌و پیشەیی ناوەندی حزبى شیوعى، سەردانی دامەزراوەیی میدیایی -یان كرد‌و له‌لایه‌ن كه‌مال ڕه‌ئوف سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى میدیایى و كارمه‌ندانى شاره‌وه پێشوازییان لێكرا.

لەكۆبونهوهیهكدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی ئێستای جیهان بەگشتیی‌و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی‌و زیاتر تیشکخرایەسەر پرسەکانی دۆخی ئێستای ڕۆژنامەوانی، ئازادی بیروڕاو پرسی ئازادی ژنان لەکۆمەڵگەی کوردی‌دا.

ئەبو كاروان سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان سوپاس‌و پێزانینی خۆی بۆ دەزگای میدیایی دەربڕی سەبارەت بەبڵاوكردنەوەی هەواڵو چالاكی گۆنگرەی (٨)ی حزبەکەیان‌و تیشكخستنهسهر ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندیی به‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى‌و ئازادى ڕاده‌ربڕینه‌وه هه‌یه.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ڕۆڵی ئەو دامەزراوە میدیاییانەی بەباشی هەڵسەنگاند بەتایبەت لەڕوماڵكردنو گەیاندنی زانیاریی‌و هەواڵی ڕاست‌و دروست بۆ خه‌ڵكى كوردستان‌و هەروەها ڕاگرتنی هاوسەنگی کاری میدیایی‌و مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە.

هاوكات پشتیوانی خۆیان دوپاتكردهوە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەریی لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادی گشتیی‌و كارى ڕۆژنامەوانی له‌هه‌رێمى كوردستان.

لەبەرامبەردا كه‌مال ڕه‌ئوف سه‌ربارى خۆشحاڵی‌و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و جۆره دیدارانه، جەختیكرده‌وه، لەگەڵ پێشکەشکردنی چەند سەرنجو تێبینی‌و پێشنیازێک، لەكارو بەرنامەی داهاتویان لەكاری میدیایی بەشێوەیەكی سەنگین‌و سەربەخۆ بۆ خزمەتی گشتیی كۆمەڵگەو پرسی ئازادی بیروڕاو ڕۆژنامەگەری سه‌ربه‌خۆ کە هیچ به‌ربه‌ستێك كارەكانیان ناوەستێنێت، وه‌كو وتى، “هەموو تاكێك مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەیە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 270 📊 Click Here