خوێندراوەتەوە: (1.5K)

کۆمیسیۆنی زمان، کولتووری دەم پارتی لە ناوەندی کۆنگرەی کولتووری ئامەد، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی زمان کۆبووەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی باکوری کوردستان، لە کۆبووەنەوەکەدا ئەو سەرنج و پێشنیارانە کۆکرانەوە، کە بۆ ‘کۆمیسیۆنی ئاشتی دەنێردرێن.
هاووتەبێژانی کۆمیسیۆنی زمان، کولتووری دەم پارتی ئاماژەیان بەوەکرد، زمانی دایک پێویستە بە فەرمی قبوڵ بکرێت.

هەروەها هاووتەبێژی هەدەکە مەراڵ دانش بەشتاشیش لە کۆبوونەوەکەدا ئاشکرای کرد، ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتودا کۆمیسیۆنی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆببێتەوە و وتیشی “کۆنەبوونەوە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لەگەڵ تێگەیشتن و شێوازی پرۆسەکەدا ناگونجێت، ئێمە گوێمان لە زۆربەی ئەکادیمییەکان گرت، هەمووان بۆچوونێکی هاوبەشیان هەیە کە پێویستە گوێ لە بەڕێز ئۆجالان بگیردرێت”.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,257 📊 Click Here