خوێندراوەتەوە: (1.7K)

شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی
گرتوخانەی کانی گۆمەو هوتێل لالەزاریان کردو لەزیندان چاویانکەوت بە هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی دیکەی ڕوداوەکەی لالەزار.

دەستەی مافی مرۆڤ لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، شاندەکە بەسەرۆکایەتی
مونا یاقۆ سەرۆکی دەستە سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان کرد لەشاری سلێمانی و بەجیا
لەگەڵ هەریەک لەلاهور شێخ جنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی کۆبونەوەو هەریەکەیان بەتەنیا لەژوریک
زیندانین، دواتر سەردانی زیندانیانی تری شەڕەکەی لالەزاریان کرد.

ئەوەشخراوەیەڕوو، تیمی دەستەکە بەدواداچونیان کرد بۆ ڕەوشی
تەندروستی و شوێنی مانەوەی زیندانیان، بەگشتی تەندروستی سەرجەم زیندانیان باشەو کەسوکاریان
سەردانیان دەکەن و ئەوانەی داوای پارێزەریان کردوە بۆیان دابینکراوە، ئەوەی داوای
نەکردوە بەئارەزوی خۆی ڕەتیکردۆتەوە، هەروەها ڕێگە بەتەلەفۆن کردنیش دراوە بۆیان بەکەسوکاریان.

دەستەی مافی مرڤ دەڵێت، ئەو زیندانیانەی لەڕوداوەکانی
لالەزار دەستگیرکرابون کە پێشتر لە زیندانی دژە تیرۆربون، لەئێستادا گوازراونەتەوە
بۆ زیندانی ئاسایشی کانی گۆمە، کە ژمارەیان زیاترە لە ٢٠٠ کەسە .

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە دوای ڕوداوەکانی شەڕی لالەزارەوە
تا ئێستا کەیسەکان یەکلانەکراوەتنەوە، بۆیە زیندانیان داوای یەکلاکردنەوەی و جیاکردنەوەی
کەیسەکانیان دەکەن بەڕێگای دادگا و لەکاتێکی دیاریکراودا.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،” دەستەی مافی مرۆڤ بەئەرکی خۆی دەزانێت بەدواداچون بۆ هەر کەیس
و بابەتێک بکات لەهەر شوێنێک بێت و لەنزیکەوەش چاودێری ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و زیندانیان
دەکات بەگشتی و پشتگیری لە زوو یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەو زیندانیانە دەکات لەچوارچێوەی
ڕێکارە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 934 📊 Click Here