خوێندراوەتەوە: (957)

كاروان یاروەیس ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، وەڵامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت (لەبارەی ناكۆكی هەولێرو بەغداد سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەكان) بریتییە لە 17 لاپەرەو بەنوسراوی رەسمی درایە نوسینگەی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران.

بەقسەی کاروان یاروەیس، سەبارەت بە وەڵامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ گفتوگۆ لەبارەی بژاردەی تر دەکرێت لەسەر چارەسەرکردنی داهاتی نانەوتیی، کە رەنگە بریتی بن لە رادەستکردنی 120 ملیار یان نیوەی کۆی داهاتی نانەوتیی، کە حکومەتی هەرێم بەوەیان رازی نیە, یاخو دەبێت حکومەتی هەرێم 50%ی داهاتی گشتی بە نەوتی و نانەوتییەوە رادەستی عیراق بکات.

سەبارەت بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستانیش كە لە 25ی ئازاری 2023ووە راگیراوە، كاروان یاروەیس باسلەوە دەكات رێکكەوتنی سێیقۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەیەو هەرسێ لا (وەزارەتی نەوتی فیدراڵ+ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم+ كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت) لەسەر ناوەڕۆکی گرێبەستەکە رێککەوتوون و تەنها ئیمزاکردنی ماوە ئەگەر خوانەخواستە تێکنەچێ.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 2,252 📊 Click Here