ئه‌ندامێكى داواكاریى گشتیى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانى لاله‌زار هاتهدهنگو داواده‌كات بافڵ تاڵه‌بانى بچێته به‌رده‌م دادگا، ده‌ڵێت، “به‌گوێره‌ى سه‌رجه‌م بنه‌ما دهستوریىو یاسا به‌ركاره‌كان، ڕوداوه‌كه‌ى لاله‌زار ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر خراپی هه‌یه له‌ناوخۆو له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تیشدا”، نایشارێته‌وه، “ئه‌وه‌نده‌ی دیكه خه‌ڵکی بێئومێدکرد له‌سه‌روه‌رى یاسا‌و هه‌روه‌ها قین‌و خه‌شمی هاوڵاتیانی به‌رامبه‌ر حزب‌و به‌رپرسانی سه‌رپێچیکارو ته‌نانه‌ت داموده‌زگا دادوه‌ریه‌کان ئه‌ستورتر کرد”.
ئه‌ندامێكى داواکاری گشتیی له‌نامه‌یه‌كدا كه ناو‌و دهقهكهشى لاى پارێزراوه‌و ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتیى سلێمانى كردوه، نوسیویهتى، “دور لهسیاسهتو حزبایهتیو لایه‌نگریی هیچ لایه‌نێك‌و له‌پێناو پاراستنی مافی گشتیی‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و چاودێری جێبه‌جێكردنى دروستانه‌ی یاساکان، به‌ئه‌رکی سه‌رشانمی ده‌زانم وه‌ك ئه‌ندامی داواکاری گشتیی له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریه‌ی روداوی (لاله‌زار له‌شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22ى 8ى 2025و تهقهکردنو هێرشبردنه‌سه‌ر سه‌رۆكى لایه‌نێکی کوردی به‌بیانوی ده‌ستگیرکردنی، ئاشکرایه که ئه‌م ڕوداوه له‌دوو ڕوه‌وه لێکه‌وته‌ی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه که له‌خواره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌ده‌م”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى داواكارى گشتیى سلێمانى ده‌ڵێت، “له‌ڕوى ناوخۆییه‌وه، به‌گوێره‌ى سه‌رجه‌م بنه‌ما دهستوریىو یاسا به‌ركاره‌كان له‌هه‌رێم، له‌وانه ده‌ستورى كۆمارى عێراقی فیدراڵ‌و یاساى سه‌رۆکایه‌تی ههرێمو یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یاسای حزبهكانو یاسای چهكو یاسای سزادان‌و یاسای بنه‌ماکانی دادگاییه سزاییه‌كان، ئه‌م ڕوداوه‌ی لاله‌زار ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر خراپی دایه‌وه له‌ناوخۆ”.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، “ئه‌و ڕوداوه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه خه‌ڵکی بێئومێدکرد له‌سه‌روه‌رى یاسا‌و هه‌روه‌ها قین‌و خه‌شمی هاوڵاتیانی به‌رامبه‌ر حزب‌و به‌رپرسانی سه‌رپێچیکارو ته‌نانه‌ت داموده‌زگا دادوه‌ریه‌کان ئه‌ستورتر کرد که ده‌بێته نه‌مانی متمانه‌و هه‌روه‌ها چاندنی ترس‌و تۆقاندن لاى خهڵكىو له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش تایبه‌تتر، ئه‌م ڕوداوه پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ڕویدا”.
وه‌كو ڕونیكردوهتهوه، “گوایه ئه‌م که‌یسه به‌گوێره‌ى ماده‌ی (56ی سزادان فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن ده‌رچوه بۆ سه‌رۆکی به‌ره‌ی گه‌ل) له‌کاتێکدا سزای ئه‌م ماده‌یه له‌حاڵه‌تى سه‌لماندنى تاوانه‌که بریتیه له‌حه‌وت ساڵ زیندانیكردن”.
به‌وته‌ى ئه‌و، “که‌واته چۆن ده‌بێت به‌هێزێکی قورسی چه‌کدارییو سه‌ربازیی جێبه‌جێبكرێت، له‌كاتێكدا یاسا بواریداوه که به‌ڕێکاری گونجاوی ئاشتیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره که‌یسانه بكرێت، نه‌ك به‌شێوازی دڕندانه که به‌داخه‌وه بوه هۆی کوژرانی چه‌ندین کهسو جگه لهبهههدهردانى زیاتر له‌سه‌دان ملیۆن دینار له‌ماڵی گشتیی‌و زه‌ره‌ر له‌ماڵى هاوڵاتى‌و هه‌روه‌ها تێکدانی ئاسایشی شاری سلێمانی‌و ترس‌و دڵهڕاوکێو لایه‌نی ده‌رونی هاوڵاتیان”.
پرسیارى ئه‌وه‌شى له‌داواكارى گشتیى كردوه، “سه‌رۆكى حزبى یه‌كێتى به‌چ یاسایه‌ك هه‌ستاوه به‌جوڵاندنی ئه‌و هێزه زۆره كه وه‌ك زانراوه، هێزى (ئاسایش، دژهتیرۆرو كۆماندۆ)ى تێدا به‌شداربونه له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه که چه‌ندین که‌ره‌سته‌و ئامێری جه‌نگی له‌وانه (ده‌بابه)و (دۆشکه)و چه‌ندانی تر که هه‌موو ئه‌مانه به‌گوێره‌ى یاسا ده‌بێت به‌فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێم جوڵه‌یان پێبکرێت، بۆیه سه‌رۆکی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فه‌رماندانه‌ی له‌ناو ئه‌و هێزانه بونه، به‌رپرسیارێتی یاسایی هه‌ڵده‌گرن”.
ئه‌وه‌شى وتوه، “ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت، چونکه سه‌رپێچی هه‌موو یاساکانیان کردوه به‌تایبه‌ت ماده‌ی 108 له‌یاسای بنه‌ماکانی دادگاییه سزاییه‌كان”.
سه‌باره‌ت به‌پلانى كوشتنى سه‌رۆكى یه‌كێتیش، ئه‌ندامه‌كه‌ى داواكارى گشتیى باسى لهوهكردوه، “ده‌بێت به‌دواداچون بۆ ئه‌و دۆسیه بکرێت که گوایه پلانی کوشتنی سه‌رۆکى حزبى (یه‌كێتى) له‌ئارادا بوه، ئایا ئه‌و دۆسیه‌یه سكاڵای تێدا تۆماركراوه له‌پێشتردا، واته مه‌رجی یاسایی‌و قۆناغه‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تێدایه، یاخود ته‌نها زانیارییه‌که‌و دراوه به‌دادگای لێکۆڵینه‌وه که ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه”.
ڕونكردنه‌وه‌ى زیاترى خستوه‌ته‌ڕوو ده‌ڵێت، “چونکه ئه‌گه‌ر یاسا بۆ هه‌موان بێ، ده‌بێت خودی سه‌رۆکی (یه‌کێتیی)، بچێته به‌رده‌م دادگا‌و وته‌ی لێ وه‌ربگیرێت‌و پاشان چ به‌ڵگه‌یه‌کی که‌سی وه‌ك شایه‌ت یان به‌ڵگه‌ی مادی وه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆیى یان تۆماری ده‌نگی یان هه‌ر شتێك كه بیسه‌لمێنێت که پلانێکی له‌وجۆره بونی هه‌بوه، پاشان دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن ده‌رده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا خودی ئه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزه به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی که چۆن ته‌نها بهزانیاریهکی خێرای ده‌زگای ئاسایش یان فه‌رمانێکی له‌ده‌ره‌وه بۆبێتو ڕاسته‌خۆ ئه‌میش فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بدات، به‌بێئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى لهسكاڵاكه یان ههواڵدانهکه کردبێ، چونکه ئه‌م ڕێکاره به‌په‌له‌یه گومان‌و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وایه‌تی بابه‌ته‌که دروستده‌کات”.
سه‌باره‌ت به‌كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش جهختیكردوهتهوه، “دیاره ئه‌م ڕوداوه ناخۆشه کاریگه‌ریی نه‌رێنی دروستده‌كات له‌سه‌ر ئاستی نێودهوڵهتیو په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیهکانو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و ده‌سته‌ی شهفافیهتو ڕێكخراوه دیموكراتیهکان به‌هۆى ئه‌وه‌ی که بیرۆكه‌یان لا دروستده‌بێت که ئه‌م هه‌رێمه ئارام نییه”.
له‌كۆتاییدا وتویهتى، “داواکارم به‌دواداچونی جددی بۆ ئه‌م ڕوداوه‌و لێكه‌وته‌كانى بكه‌ن، مه‌به‌ستمان له‌م ڕاپۆرته سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای دادوه‌رییه لهلایهكو با هه‌موانیش له‌به‌رده‌م یاسا یه‌كسان بین، واته كه‌س له‌یاسا گه‌وره‌تر نه‌بێت، سه‌روه‌رى یاسا له‌وه‌دایه که به‌سه‌ر هه‌مواندا جێبه‌جێ ببێت له‌سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه تاوه‌کو بچوکترین فه‌رمانبه‌ر، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر سه‌رجه‌م حزب‌و لایه‌نه‌كان هاوڵاتیان به‌گشتیی، ئه‌مه‌ش له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ یاسا‌و مافی مروڤ‌و دیموكراسیه‌ت، له‌كۆتاییدا به‌سودی كۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌و مه‌سه‌له ڕه‌واکه‌ی”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
