بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، هاوكارییەكانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەشێوەیەك هاوكارییە ماددیەكان ڕادەگیرێن و لەبەرامبەردا بودجەی چەک، ئۆتۆمبێل و ڕاهێنان زیاد دەكرێت.
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لەڕاپۆرتێكی وردا، شێوازی خەرجكردنی بودجەی ساڵی داهاتوی دیاریكردوەو سەربارەت بەهێزی پێشمەرگە دەڵێت، هێزە ئەمنیەکانی کوردستان بەپێشمەرگە ناسراون و هێزە چەکدارە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانن، ئەوان سەر بەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگەن و بەرپرسن لەبەرگریکردن لەهەرێم”.
لەڕاپۆرتەکەدا، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بڕی 61 ملیۆن و 14 هەزار و 940 دۆلاری بۆ راهێنان و پڕچەککردنی پێشمەرگە تەرخان کردوە.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەش، گۆڕانكارییە لەهاوکاریی دارایی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەدایە، کە بەشێکی سەرەکی بوو لەیارمەتییەکانی ئەمریکا لەساڵانی ڕابردوو بۆ ئەمساڵ بەتەواوی كۆتایی پێدێت.
بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، بەگوێرەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئەیلولی 2022حکومەتی عێراق لەساڵی 2026ـەوە خۆی هاوکارییەکانی پێشمەرگە دەگرێتە ئەستۆو خەرجی دەکات.
ئەو 61 ملیۆنەی بڕیاری لەسەر دراوە بەم شێوەیە خەرج دەکرێت:..
– 5.3 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 17 هەزار گوللـە هاوەن و رۆکێت.
– 9 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 10 هەزار تفەنگ، دەمانچە و دۆشکە.
– 1.06 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 20 سەکۆی هەڵدانی هاوەن و رۆکێت.
– 1.02 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی دوربینی نیشانەشکێن و پێداویستیی دیکە.
– 11.7 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 250 ئۆتۆمبێلی بەرز (SUV).
– 10.2 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 52 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش.
– 1.4 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن.
– 4.08 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 32 تانکەری ئاو.
– 4.63 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 11 هەزار و 295 هێلەگی زرێپۆشی خۆپاراستن.
– 5.61 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 49 هەزار و 589 جلی سەربازی و پۆستاڵ.
– 6.5 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 13 هەزار کەرەستەی خۆپاراستن.
– 360 هەزار دۆلار بۆ کڕینی 12 موەلیدە.
– 16.25 ملیۆن دۆلاریش بۆ کڕینی پێداویستییەکانی دیکەی وەکو سوتەمەنی، خواردن و لۆجیستی.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
