خوێندراوەتەوە: (988)

بڕیارە ئەمڕۆ لە چەندین شوێنی ئیتاڵیا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین و دژی بەردەوامبوونی جەنگ بەڕێوە بچێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا 200 یاساناس و مافناسیی ئەو وڵاتە واژوویان بۆ ڕاگرتنی جەنگ و كۆمەڵكوژی كۆ كردووەتەوە. تائێستا 75 خۆپیشاندان لە ئیتالیا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و دژی بەردەوامبوونی جەنگ لە كەرتی غەززە ئەنجام دراوە، بڕیارە ئەمڕۆش هەزاران كەس بۆ داواكردنی ڕاگرتنی جەنگ و وەستاندنی كۆمەڵكوژی لە كەرتی غەززە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن. هەروەها لەگەڵئەوەشدا واژووی 200 مافناس و یاساناسی ئیتاڵی ڕادەگەیەنرێت، كە داوا دەكەن یارمەتییە مرۆییەكان بنێردرێتە كەرتەكە و كۆتایی بە جەنگ و ئاوارەكردنی فەلەستینییەكان بهێنرێت. بڕیارە لە خۆپیشاندانەكانی ئیتالیادا هەزاران كەس لە شارەكانی، تارانتۆ، بێرگامۆ، تۆرینۆ، میلانۆ، جەنەوا، بولۆنا، فلۆرینسا، بیزا، بیرۆجیا، گالیاری و ناپۆلی و دەیان شاری دیكەش ئەنجام بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 2,894 📊 Click Here